سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات
K24 - هەولێر:
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق كرد و لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵیان تاوتوێکرد.
رۆژی پێنجشەممە (4ی ئایاری 2023)، لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارتین یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق كرد كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی بە ئەركەكانی و ماڵئاواییكردن، سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی ئەڵمانیا خواست و سوپاسی گەل و حكومەتی ئەڵمانیای كرد كە لە قۆناغی جیاجیا دا پاڵپشتی گەلی كوردستان بوونە.
هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.
