سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە كه‌سوكار و هاوڕێيانى حەیدەر فەیلی دەکات
K24 - هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، "به‌داخه‌وه هه‌واڵى كۆچى دواييى كه‌سايه‌تى و تێكۆشه‌رى ديارى كوردستان خوالێخۆشبوو حه‌يده‌ر فه‌يلى، ئه‌ندامى پێشووى مه‌كته‌بى سياسيى حزبى شيوعيى كوردستان و وه‌زيرى پێشووترى گواستنه‌وه و گه‌ياندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌م پێگه‌يشت".
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەکەدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشي خۆی ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى ده‌كات و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت".
لە پرسەنامەکەدا هاتووە، "خوالێخۆشبوو حه‌يده‌ر فه‌يلى، نموونه‌ى مرۆڤێكى پاكى نيشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزى كوردستان بوو، ته‌مه‌نێكى له كاروانى پێشمه‌رگایه‌تی و خه‌بات و تێكۆشاندا بۆ ئازادى به‌سه‌ر برد و له‌وپێناوه‌دا ساڵانێكى زۆر به‌رگه‌ى زيندان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه و ئاواره‌یی گرت. هه‌ميشه ده‌يويست ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌ت به گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى بكات و خۆى به خزمه‌تكارى خه‌ڵك ده‌زانى. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.