سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: ئامادەیی بۆدامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردانی فەیلی لە هەولێر دەردەبڕین
سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی کوردی فەیلی پێشنیازی دامەزراندنی ئەو ناوەندەی کردبوو
-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered.gif)
K24 - هەولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان - جینۆسایدی کوردی فەیلی لە تویتێکدا ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردانی فەیلی لە هەولێر دەربڕی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (4ـی ئایاری 2023)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند، "بەبۆنەی کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان - جینۆسایدی کوردی فەیلی، کە بە دەستپێشخەری و لەژێر سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەنجامدرا، سوپاسی رێکخەرانی کۆنفرانس و بەشداربووانی دەکەم کە بە توێژینەوە بەنرخەکانیان لەم کۆنفرانسەدا بەشداربوون".
هەروەها سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردانی فەیلی لە هەولێر دەردەبڕین".
بە بۆنەی کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان - جینۆسایدی کوردی فەیلی، کە بە دەستپێشخەری و لە ژێر سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەنجامدرا، سوپاسی ڕێکخەرانی کۆنفرانس و بەشداربووانی دەکەم کە بە توێژینەوە بەنرخەکانیان لەم کۆنفرانسەدا بەشداربوون.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 4, 2023