كه‌ركووك.. ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌ی ئێف16ـه‌وه كوژران
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پێگه‌یه‌كی داعش له كه‌ركووك بۆردوومانكرا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، ئاماژه به‌وه كراوه، پاڵپشت به زانیارییه هه‌واڵگرییه سه‌ربازییه‌كان، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف16ـه‌وه پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی وادی شای سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك بۆردوومانكرا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی بۆردوومانه‌كه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران و شوێنی مانه‌وه‌شیان خاپووركرا.