"حكومه‌تی هه‌رێم تێگه‌یشتنی قووڵی هه‌یه بۆ دروستكردنی ژێرخانی ژماره‌یی"

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی سێیه‌مین دیدار و كۆنگره‌ی سیمێكس عێراق، راوێژكارێكی بواری ژێرخانی ئابووری و زانیاری، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاوێك و ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كۆمپانیاكانی ته‌كنه‌لۆژیا. ده‌شڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم تێگه‌یشتنی قووڵی هه‌یه بۆ دروستكردنی ژێرخانی ژماره‌یی.
محه‌ممه‌د خوزه‌یری راوێژكاری بواری ژێرخانی ئابووری زانیاری، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كۆڕبه‌ندی سیمێكس ده‌رفه‌تێكی زۆر باشه بۆ كۆمپانیاكان و په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی حكومه‌ت و په‌ره‌پێدانی ژێرخانی داتا‌و گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
راشیگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێگه‌یشتنێكی قووڵی هه‌یه بۆ دروستكردنی ژێرخانێكی ژماره‌یی بۆ كۆمپانیاكان و كه‌رته جیاوازه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاری بهێنن و سوودی لێببینن و خزمه‌تگوزاری جیاواز و زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ن و كاته‌كان و تێچووی سه‌ر هاووڵاتییان كه‌مبكرێته‌وه.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه له په‌یوه‌ندیداین، قه‌باره‌ی ئه‌و گرنگیپێدانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌ستی پێده‌كرێت.
ده‌شڵێت: "ده‌ستمانكردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی شاره‌زاییانی بواری زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان".