چه‌كدارانی داعش ناسنامه‌ی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ دروست ده‌كه‌ن

له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان راده‌كه‌ن و خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/63db7483-baba-473d-93ba-a160ff89a15e/OPARACION%20GAYARA.afe1.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی گەیارە بەردەوامە و لەگەڵ هێرشی  سوپای عێراق بۆ نزیك گەیارە داعش سەرجەم بیرە نەوتەکان دەسوتێنێت و  بە گوێره‌ی ئەو بەڵگانەش دەس کوردستان بیستوچوار کەوتووە ژمارەیەك چەکداری داعش ناسنامەی پاشگەز بوونەوە بۆ خۆیان دروست دەکەن لەگەڵ خەڵکیدا بۆ ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە هەڵدین، لەم راپۆرتەدا زانیاری زیاتر  بزانن.

ئەم دووکەڵە رەشە گەیارەیە ئەو ناحییەی کە داعش لە دەستی بدات گەورەترین شکستی توش دەبێت و پاشکەشە بۆ ناو موسڵ دەکات.هێزە عێراقیەکان لە گەیارە نزیكبوونەتەوە بە جۆرێك تەنها چەند کیلۆ مەترێك لە گەیارە دوورن.

ئەمە دیمەنی هەڵهاتنی ئەو کەسانەیە بە پارە لە ژێر دەستی داعش هەڵدێن، ئەوان چەندین کیلۆمەتر بەبێ نان و ئاو بۆ سنووری پێشمەرگە هەنگاو هەڵدێنن، برسیەتی و تینویەتی ئەوان بە جۆرێکە هەر کەسەو هەوڵ بۆ دەبە ئاو یان پارچەیه‌ك نان دەدات بۆ خێزانەکەی.

ئەو ئاوارانە دەڵێن ژیان لەژێر دەستی داعش زۆر خراپە نە نان هەیە نە کار هەیە نە ژیان هەیە تاکە هیواشیان خۆ گەیاندنە لای پێشمەرگە ئیدی وەک ئەوە وایە لە ژیانێکی تازەو بێ کێشە دا بن.

لەگەڵ هەڵهاتنی ئەم خەڵکەدا ژمارەیەک چەکدارای داعشیش هەڵدێن بەپێ ئەم بەڵگانەی دەست کوردستان بیستوچوار کەووتوە ئەو چەکدارانە کە هەڵدێن ناسنامەیەک بۆ خۆیان دروست دەکەن و بە و ناونیشانەی ئەم چەکدارە دەستی لە جیهاد هەڵگرتووە

بەپێ زانیارییەکانیش زۆربەی چەکدارانی داعش لە موسڵ ئەو ناسنامانە بۆ خۆیان دروست دەکەن.

گرنگی گەیارە لەوەدایە ئەگەر بە تەواوەتی کۆنترۆڵ بکرێتەوە ئەوا حەویجە لە موسڵ دادەبرێت و ئاسان کۆنترۆڵ دەکرێتەوە هاوکات فرۆکەخانەی گەیارەش دوای نۆژەنکردنەوەی لە ئۆپەراسیۆنی رزگاکردنی موسڵ بەکار دەهێنرێت.