پاتریاركی كه‌نیسه‌ی كلدانی له‌ عێراق و جیهان: ره‌یان كلدانی موڵكی كریستیانه‌كانی دزیوه‌

K24 - هەولێر

پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌ر وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و ره‌یان كلدانی سه‌رۆكی حزبی بابلیۆن.

لویس ساكۆ، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی "رەیانی کلدانی موڵکی كریستیانه‌كانی بەغدا، نەینەوا و دەشتی نەینەوای دزیوە و بە هاوکاری وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران هەوڵی کڕینی پیاوانی ئایینی كریستیان دەدات".

لویس ساكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ "ره‌یان كلدانی ناتوانێت سه‌رکردایه‌تی كریستیانه‌كان بكات، هه‌رچه‌نده‌ ده‌ستی به‌سه‌ر كورسی‌ كۆتای كریستیانه‌كاندا گرتووه‌ كه‌ پێنج كورسییه‌".

ساکۆ رەخنەی لە بزووتنەوەی بابلیۆن و ره‌یان کلدانی گرت کە وێنەی مەسیح و مەریەمی پاکیزە و خاچیان هەڵگرتووە و دەڵێت "به‌كارهێنانیان لە شەقام و لە سیاسەتدا دروست نییە، چونکە ئێمە لە شەڕی خاچپەرستیدا نین".