"باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر" دەستگیردەکرێت

K24 - هەولێر:
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان، توانییان باندێکی مەترسیداری بازرگانی کردن بەماددەی ھۆشبەر دەستگیربکەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی ئایاری 2023 بڵاوبووەتەوە؛ تیمەکانیان لە چالاکییەکدا "دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان" توانییویانە باندێکی "مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر" دەستگیربکەن، کە وەکو ئاماژەی پێکراوە، "لە دوو بازرگان پێکھاتبوون".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەو چالاکییەدا توانرا بڕی سێ کیلۆ نیو لە ماددەی ھۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و ھیرۆیین دەستی بەسەردا بگیرێت و "تاوانباران روبەرووی یاسا کرانەوە."
دەقی راگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان:
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەکان، لە چالاکیەکدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وردو گرتنەبەری رێکارەیاساییەکان توانیان باندێکی مەترسیداری بازرگانی کردن بەماددەی ھۆشبەر دەستگیربکەن کە لەدوو بازرگان پێکھاتبوون، لەم چالاکیەدا توانرا بڕی 3، (سێ کیلۆ نیو) لە ماددەی ھۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و ھیرۆیین دەستی بەسەردا بگیرێت و تاوانباران روبەرووی یاسا کرانەوە.