پزیشکێکی کورد دەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی نەشتەرگەریی چاندنەوەی قژ
هاوڕێ دلزار عەبدولڕەحمان، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی چاندنەوەی قژ و چارەسەری هەڵوەرینی قژە لە هەرێمی کوردستان، تایبەت بۆ کوردستان24 رایگەیاند، بە فەرمی وەک ئەندامی هاوبەش لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی نەشتەرگەریی چاندنەوەی قژ (ISHRS) وەرگیراوە.
پێنجشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2026، دکتۆر هاوڕێ دلزار عەبدولڕەحمان، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی چاندنەوەی قژ و چارەسەری هەڵوەرینی قژ، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو کە ئەو تیایدا وەرگیراوە بە بەرزترین و متمانەپێکراوترین دامەزراوەی زانستی و پزیشکی لە جیهاندا لە بواری نەشتەرگەری و چارەسەری قژ دادەنرێت و روونیکردەوە، ئەم هەنگاوە هانی دەدات زیاتر پابەندی بەرزترین ستانداردە زانستی و ئەخلاقییە نێودەوڵەتییەکان بێت و خزمەتگوزاریی پزیشکیی ئاستبەرزتر پێشکەشی نەخۆشەکانی بکات.
هاوڕێ عەبدولڕەحمان لە هەولێر کاردەکات و کلینیکەکەی خزمەتگوزاریی چاندنەوەی قژ بە تەکنیکەکانی FUE، DHI و تەکنیکی سافایەر پێشکەش دەکات، هەروەها چارەسەری پێستی سەر بە پلازمای دەوڵەمەند بە خڕۆکەی سپی (PRP)، فایبرینی دەوڵەمەند بە خڕۆکەی سپی (PRF) و ئێکسۆسۆم دەکات. پزیشکەکە گوتی: "سەرجەم هەنگاوەکانی نەشتەرگەری لە قۆناخی راوێژکاری و دیزاینکردنی هێڵی قژەوە تا دەگاتە هەڵێنجان و چاندنەوەی مووەکان، لەلایەن خۆمەوە ئەنجام دەدرێن."
کۆمەڵەی ISHRS رێکخراوێکی پزیشکیی نێودەوڵەتیی قازانج نەویستە، لە 29ـی نیسانی 1993 وەک کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی نەشتەرگەرانی قژ دامەزرا و لە ئایاری 1994 ناوی گۆڕدرا. کۆمەڵەکە خاوەنی زیاتر لە 1000 ئەندامە لە زیاتر لە 70 وڵاتدا و سێ پایەی سەرەکیی کارکردنی بریتین لە پەروەردە، توێژینەوە و هاوکاریی پیشەیی، لە رێگەی کۆنگرەی ساڵانەی جیهانی، وۆرکشۆپی نەشتەرگەریی راستەوخۆ، بڵاوکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن و توانستە بنەڕەتییەکان بۆ نەشتەرگەریی گەڕاندنەوەی قژ و پێشکەشکردنی بەخششی توێژینەوە بەدی دێن. هەروەها سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی جیهانیی کۆمەڵەکانی نەشتەرگەریی گەڕاندنەوەی قژ دەکات، 23 کۆمەڵەی نیشتمانی و هەرێمی لەخۆ دەگرێت.
ئەندامێتی لە کۆمەڵەکەدا چەندین جۆری هەیە، لەوانە ئەندامی کارا، ئەندام، ئەندامی هاوبەش، ئەندامی زیادە، ئەندامی نیشتەجێ و یاریدەدەری نەشتەرگەری، زۆربەی داواکارانی نوێ وەک ئەندامی هاوبەش دەستپێدەکەن.
بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی کۆمەڵەکە، ئەندامانی هاوبەش دەبێت پزیشک بن و بڕوانامەی دکتۆرا یان هاوتایەکی دەرەوەی ئەمریکایان هەبێت، خاوەنی رەوشتێکی بەرز و پێگەی کۆمەڵایەتیی باش بن، بەتەواوی مۆڵەتی کاری پزیشکییان هەبێت و ئارەزووی کارکردنیان لە بواری گەڕاندنەوەی قژ و نەشتەرگەریی پێستی سەر هەبێت. داواکارییەکان لەگەڵ سی ڤی پێشکەش دەکرێن و ئەندامێتیی هاوبەش پێویستی بە نامەی پشتگیری نییە، ئەوەیان بۆ ئەندامێتیی تەواو داواکراوە. ئەندامانی هاوبەش ناتوانن دەنگ بدەن، پۆستی ئیدارییان هەبێت، یان لۆگۆی تایبەت بە "تەنیا ئەندامان" لە وێبسایت و کەرەستە ریکلامییەکانیاندا بەکاربهێنن.
دوای تەواوکردنی مەرجە پەروەردەییە سەرەتاییە زیادەکان و پێدانی پارەی ئەندامێتی، ئەندامی هاوبەش دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی تەواو، هەروەها پلەی ئەندامی کارا پێویستی بە مەرجی زیاترە.