مسته‌فا چاوڕه‌ش: هه‌مووان چاویان له یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كانه
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به گرینگییه‌وه باس له دیداری نێوان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌نگاوێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
له‌وباره‌یه‌وه مسته‌فا چاوه‌ڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تایبه‌ت به ژووری هه‌واڵی كاتژمێر هه‌شتی كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌م دیداره هه‌نگاوێكی باشه و ده‌كرێت زه‌مینه‌یه‌ك دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌دوادا بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هه‌روه‌ها گوتی، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌دایه و هه‌مووان چاویان له یه‌كڕیزی و ته‌بایی نێوان هێز و لایه‌نه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر دڵنیابن له ژیان و ئاسایشیان.
به‌رپرسی یه‌كه‌ی حه‌فتای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری رووداو، ئاڵۆزی و پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌رێمی كوردستان له‌و رووداو و پێشهاتانه به‌ده‌ر نییه، به‌ڵكو به‌شێكه له‌و ئاڵۆزییانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
مسته‌فا چاوه‌ڕه‌ش هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، كێشه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كێشه‌ی ناوخۆی كورده و ده‌بێت له ناوخۆدا چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه ته‌نانه‌ت له عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش هه‌وڵ هه‌یه سوود له‌و ناكۆكییانه وه‌ربگرن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا یه‌كڕیزی ناوخۆیی وه‌ڵامێكه بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی له‌م شێوه‌یه.
روونیشكرده‌وه، كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌نده قووڵ نین تاكو چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، به‌ڵكو ده‌كرێ هه‌وڵی جیددی بۆ بدرێ به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنیان، كه ئه‌مه‌یش له رێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌وه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی یه‌كه‌ی حه‌فتای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به پێویستی زانی هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، گوتیشی، هه‌ڵبژاردن به‌شێكه له ژیانی سیاسی و حزبابه‌تی هه‌موو گه‌لان و بایه‌خ و گرینگی خۆی هه‌یه، بۆیه هه‌مووان ده‌خوازن ئه‌م پڕۆسه‌یه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت و دوانه‌كه‌وێت.