کاردانەوەکانی دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی
K24 – هەولێر:
دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و پێشوازی لەو هەنگاوە دەکرێت و هەموولایەنەکانیش جەخت لە ئەنجامدانی گفتوگۆ دەکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
رۆژی دووشەممە (8ـی ئایاری 2023)، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.
هەروەها لە کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی، تيشك خراوەتە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا خۆشحاڵی خۆی بە میوانداریکردنی قوباد تاڵەبانی دەربڕی و رایگەیاند، بە رۆحی گفتوگۆی بنیادنەر و کراوە، باسمان لە پرسەکانی ناو حکومەت کرد و لەسەر رێگاکانی هەنگاونان بەرەو پێشەوە رێککەوتین.
I was pleased to host DPM @qubadjt for lunch today.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 8, 2023
In the spirit of constructive and open dialogue, we discussed issues in the government and agreed on ways to move forward -mb. pic.twitter.com/yX12hwDrAh
لەبەرامبەردا، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەمڕۆ نیوەڕۆخوانێکی خۆش و بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەبوو".
لە تویتەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە، "پێکەوە، ئێمە هاوڕاین لەسەر ئەوەی دەتوانین بەسەر ئالنگارییەکانماندا زاڵ بین، کاربکەین بۆ باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانمان، بە بەهێزی بمێنینەوە بەرامبەر ئەو مەترسییانەی رووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە".
I had a pleasant and productive lunch with PM @MasrourBarzani today.
— Qubad Talabani (@qubadjt) May 8, 2023
Together, we are united in the belief that we can overcome our challenges, work towards better serving our citizens, and remain strong in the face of the many threats facing the Kurdistan Region. pic.twitter.com/YJ1kDRxy6c
لەلایەن خۆیەوە، باربارا لیف، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست له تویتێكدا ئاماژه‌ی به گرنگی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆکوەزیران كردووه و نووسیوویه‌تی: "ئه‌مه هه‌نگاوێكی گەورەیە". هەروەها بە هاشتاگێک ئاماژەی بە "گفتوگۆ" کردووە وەک جەختکردنەوەی هەڵوێستی واشنتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ.
Great move, @qubadjt and @masrourbarzani. #dialogue https://t.co/WyTElH1L0v
— Barbara A. Leaf (@SafiraLeaf) May 8, 2023
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پێشوازی لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێـمی کوردستان و جێگرەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت، دەستخۆشی لە سەرکردایەتی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی دەکەم کە پێکەوە کاردەکەن بۆ دەستپێکردنی چارەسەرکردنی کێشەکان لەرێگەی گفتوگۆ.
I commend the leadership of KRG PM @masrourbarzani and DPM @qubadjt to come together to begin to resolve issues through dialogue. The whole country benefits when its leaders are focused on the needs of the people. Let’s build on the momentum of this significant step forward.
— Ambassador Alina L. Romanowski (@USAmbIraq) May 8, 2023
هەروەها رۆزی كه‌یڤی كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر رایگەیاند، خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ بینیم سه‌رۆكوه‌زیران و جێگره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه، ئه‌مه هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی گرنگه، بۆ پێشكه‌وتن له پرسه سه‌ره‌كییه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆی بنیاتنه‌ر.
كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له ههولێرئاماژەی بەوەشکردووە، حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه" و هیواش ده‌خوازێت، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ پڕۆسه‌ی رێككه‌وتن و ئاشته‌وایی.
Our Consul General @RosyCave has made a public statement regarding the recent meeting between Prime Minister @masrourbarzani and Deputy Prime Minister @qubadjt
— UK in Erbil (@ukinerbil) May 8, 2023
Read it below ⬇️ pic.twitter.com/FXm2Fm3JgF