عێراق و ئێران لەسەر پرسی ئاو رێککەوتن
K24 - هەولێر:
وه‌زیری وزه‌ی ئێران رایگه‌یاند، عێراق و ئێران له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسی ئاو له نێوانیان گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فارس، عه‌لی ئه‌كبه‌ر میحرابیان، وه‌زیری وزه‌ی ئێران كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاو سەردانی به‌غدای کرد و دووپاتیكرده‌وه، پرسی ئاو به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندیی به بارودۆخی ناوچه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌كنیكییه‌وه هه‌یه و پێویستە پسپۆڕان و شاره‌زایانی ئه‌و بواره له‌ڕێگه‌ی دانوستان و له‌چوارچێوه‌ی یاسادا چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و بابه‌ته بدۆزنه‌وه.
ئه‌و وه‌زیره ئێرانییه گوتیشی: لەم جۆرە بارودۆخانه‌دا پێویسته وڵاتانی ناوچەکە هاوکاری یەکتر بکەن لە پێناو بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان و هەنگاونان بەرەو باشترکردنی بارودۆخی وڵاتان.
میحرابیان ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانیان بۆ دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باش له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارانی ئێرانییه‌وه له عێراق كرد و گوتیشی: هیوادارین پرسی ئاو له نێوان هه‌ردوو وڵات به‌سیاسی نه‌كرێت.