کەنەدا دیپلۆماتکارێکی چینی لە وڵاتەکەی دەرکرد

K24 - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ هەڕەشەکردن لە پەرلەمانتارێکی کەنەدا، دیپلۆماتکارێکی چینیان لە وڵاتەکە دەرکردووە.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویشیکردەوە، رێگە بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیان نادەن، بەهۆی رەخنەکانی لە حکومەتی پەکین، پەرلەمانتارێکی کەنەدا رووبەڕووی هەڕەشە لێکردن بووەتەوە لەلایەن دیپلۆماتکارێکی چینییەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر دیپلۆماتکارێکی دیکەی چین وەها رەفتارێک ئەنجامدات لە وڵاتەکەیان دەریدەکەن.

لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی چین هۆشداریدا، کەنەدا پەیوەندییەکانی هەردوولای تێکداوە و رێکاری توند بەرامبەر هەڵسوکەوتەی ئۆتاوا دەگرنەبەر.