وەزارەتی پەروەردە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هێرشکردنە سەر مامۆستایەک دەکات
K24 - هەولێر:
دوای ئەوەی ئەمڕۆ مامۆستایەک لە شاری هەولێر دوو مامۆستای دیکەی بەوە تۆمەتبار کرد، هێرشیان کردووەتە سەری و ئازاریان داوە، وەزارەتی پەروەردە لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە پێکهێنا.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە بە کوردستان24ـی راگەیاند، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ ئەو دۆسیەیە پێکهێنراوە.
ئەو مامۆستایەی کە بە میدیاکانی راگەیاند، هێرشی کراوەتەسەر، باسی لەوەکرد، دوو مامۆستا لە قوتابخانەکەی داوای پرسیارەکانیان لێکردووە و بەهۆی ئەوەی ئەو پێی نەداون، "هێرشیان کردووەتە سەری و ئازاریان داوە".