گوته‌بێژی ناوچه‌ی یه‌كی سنوور: 36 تاوه‌ری چاودێری له‌نێوان سنووری عێراق – ئێران داده‌نرێت

36 تاوه‌ری چاودێری له‌نێوان سنووری عێراق – ئێران داده‌نرێت
36 تاوه‌ری چاودێری له‌نێوان سنووری عێراق – ئێران داده‌نرێت

K24 - هەولێر:

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گوتەبێژی ناوچەی یەکی سنوور، دانانی 36 تاوەری چاودێری له‌ نێوان سنووری عێراق – ئێران، کەوتە بواری جێبەجێکردنه‌وه‌.

عه‌قید كاروان خۆشناو گوته‌بێژی ناوچه‌ی یه‌كی سنوور، به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی هێڵی سنووری نێوان عێراق - ئێران، بڕیاردرا 36 تاوه‌ری چاودێری به‌ درێژایی كاری سنووری هه‌ردوو لیوای 21 و سێی سنوور دابندرێت.

كاروان خۆشناو راشیگه‌یاند، دوای سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ لیوا محه‌ممه‌د عه‌بدولوه‌هاب فه‌رمانده‌ی گشتی سنووری عێراق و لیوا حه‌مماد هادی دزه‌یی فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی یه‌كی سنووری كاره‌كانی هه‌ردوو لیوای 21 و سێ، بۆ رێگریكردن له‌ دیارده‌ی قاچاخ و دزه‌كردنی نایاسایی له‌ نێوان ئێران و عێراق، بڕیاردرا 36 تاوه‌ری چاودێری دابندرێت.

5y