فارس عیسا: کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەرکراون
K24 - بەغدا:
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، له‌باره‌ی رێککەوتنی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت، چارەسەرکراون.
ئەمڕۆ سێشەممە (9ــی ئایاری 2023)، فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، بە کوردستان24ــی راگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەرێگەی بۆری توركیا و چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی نێوانیان.
هەروەها راشیگەیاند، تایبه‌ت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێمی كوردستان، هەندێک کێشەی تەکنیکی لەنێوان عێراق و تورکیا ماوە، پێشبینی دەکرێت بەم نزیکانە شاندێکی حکومەتی عێراقی بۆ قسەکردن لەباره‌ی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت بە فەرمی سەردانی تورکیا بکەن.
رۆژی (سێشەممە 4ی نیسان/ ئێپڕڵی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لێ‌کرا، پاشان بە ئامادەبوونی هەردوولا لە رێوڕەسمێکدا رێككەوتنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی هاوبەش لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی واژووکرا.