هۆشیار سیوه‌لی: پرسی کورسی پێکهاتەکان کێشەیەکی تەکنیکییە نەک سیاسی

K24 - هەولێر:
به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێشوازی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌نێوان پارتی یه‌كێتیدا.
هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی به‌شداری ژووری هه‌واڵی كاتژمێر 8ـی كرد و رایگه‌یاند، كێشه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌وه‌ند ئاڵۆز و قووڵ نین چاره‌سه‌ر نه‌كرێن. گوتیشی، كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو حزب زیاتر له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌تی ئه‌منی و داراییه.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی له‌باره‌ی پێشوازی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له جێگره‌كه‌ی پێیوابوو، ئه‌م پێشوازی و دیداره سه‌ره‌تایه‌تی باش ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی به‌م دواییه له هه‌رێمی كوردستان دروستبوونه.
هۆشیار سیوه‌یلی روونیكرده‌وه بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی دوو هه‌نگاوی گرینگ و پێویست هه‌یه، ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه‌ی تیمی یه‌كێتی بۆ ناو حكومه‌ت و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه پرسێكی گرینگه پێویست ده‌كات هه‌ردوولا كاری جیددی بۆ بكه‌ن و بگه‌نه ئه‌نجامی كۆتایی و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن بكرێت.
له‌باره‌ی خاڵی ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی كه تایبه‌ته به به‌شداری پێكهاته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی باسی له‌وه‌كرد، پارتی نایه‌وێ ببێته لایه‌ن و ده‌یه‌وێ پێكهاته‌كان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر خۆیان بده‌ن. گوتیشی، كێشه‌ی پێكهاته‌كان له به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه نه‌ك سیاسی.
هه‌روه‌ها سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باشترین سه‌كۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش باشتره تیمی یه‌كێتی بگه‌ڕێنه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
سیوه‌لی له كۆتاییدا سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی بارزانی كه بڕیار وایه رۆژی پێنجشه‌ممه 11ـی ئایار بكرێته‌وه، رایگه‌یاند، مۆزه‌خانه‌كه به‌شێكه له لایه‌نی سیمبۆڵی تایبه‌ت به بارزانی كه سیمبۆڵی یه‌كێتی و یه‌كڕیزییه و بۆ ئه‌م بۆنه‌یه چه‌ندان میوانی باڵای بیانی بانگهێشتكراون، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌شدار ده‌بن، هه‌روه‌ها به پێویستی زانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌شدار بێ و گوتی، به‌شداریكردنیان گرینگی خۆی هه‌یه.