کوردستان24 خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکاتەوە

مووچە
مووچە

K24 – هەولێر

کوردستان24ی خشتەی دابەشکردنی مانگی نیسان بڵاودەکاتەوە و رۆژی 14/5/2023 دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت.

وەک لە خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە، رۆژی 14/5/2023، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت و رۆژی دواتر مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان، هەروەها رۆژی 16ی مانگ مووچەی یەکەکانی 70 و 80 دابەش دەکرێت.

هەربەپێی خشتەکە رۆژی 17/5/2023، مووچەی دارایی و ئابووری و رۆژی 18ی مانگ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.

رۆژی یەکشەممە 21/5/2023 مووچەی ئەم دامەزراوانە دابەش دەکرێت:

هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاکەوتن

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان

زیندانییە سیاسییەکان

رۆژی دووشەممە 22/5/2023 مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

وەزارەتی پەروەردە

ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش

رۆژی سێشەممە 23/2/2023

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

خاوەن پێدایستی تایبەت

رۆژی 24/5/2023 مووچەی ئەم وەزارەت و دامەزراوانە دەدرێت:

وەزارەتی داد

ئەنجومەنی دادوەری

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

دەستەی مافی مرۆڤ

دەستەی دەستپاکی

دەستەی وەبەرهێنان

دەستەی ژینگە

دەزگای مین

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن

دیوانی چاودێری دارایی

رۆژی 25/5/2023

وەزارەتی پلاندانان

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرجاوەکانی ئاو

رۆژی 28-29/5/2023 مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەکرێت

رۆژی سێشەممە 30/5/2023

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

وەزارەتی کارەبا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

وەزارەتی پەروەردە

ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش

رۆژی چوارشەممە 31/5/2023

سەرۆکایەتی هەرێم

سەرۆکایەتی پەرلەمان

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران

خانەنشینی پێشمەرگە

.