سەرۆکی شارەوانی پاریس بۆ کوردستان24: پەیوەندیمان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر زۆر بەهێزە
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس رایده‌گه‌یه‌نێت، پێکەوە له‌گه‌ڵ هه‌ولێر کاردەکەین و پەیوەندییەکانمان زۆر بەهێزە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (10ــی ئایاری 2023) ئان هیداڵگۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس، لە میانەی سەردانی بۆ هەولێر، بە کوردستان24ــی راگەیاند: "ئێمە کاری زۆرمان هەیە بەیەکهوە بیکەین، بە تایبەت لە بارەی گۆڕانی کەشوهەوا".
ده‌شڵێت: "گۆڕانی کەشوهەوا پرسێكی زۆر گرنگە، هەروەها کێشەیەکی زۆر گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی".
هەروەها راشیگەیاند، لە باری پرسی کەمی ئاو، پیسبوونی کەشوهەوا، لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهه‌ماهه‌نگی گفتۆگۆ دەکەین.
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه (11ـی ئایاری 2023) مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی بارزانی له ناوچه‌ی بارزان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش چه‌ندین میوان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ، عێراق و ده‌ره‌وه به‌شداری له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌كه ده‌كه‌ن.