حکومەتی هەرێمی کوردستان: رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان تەواوبووە
K24 - هەولێر:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای رێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، رێوشوێنەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوبووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمپانیای سۆمۆ لە رۆژی 10ـی ئایاری 2023، بە فەرمی داوای لە لایەنی تورکیا کردووە پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆڕیی کەرکووک - جیهان، دەستپێبکرێتەوە.
ئاماژە بەوەشدرا، هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوت، چاوەڕێی وەڵامی تورکیا دەکەن.