بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

K24 - کەرکووک

بەپێی نووسراوێک کە ئەمڕۆ لەلایەن وەزیری پەروەردەی عێراقەوە دەرچووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک کراوە، عەبد عەلی حوسێن، لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک لادراوە.

نەزیهە محەممەد، لە راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک بە کوردستان24ی راگەیاند: "نووسراوەکەمان پێگەشتووە، بەڵام تا ئێستا نازانین هۆکاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک چییە؟"

گوتیشی: "تا ئێستا کەس بۆ جیگرتنەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکووک دیارنەکراوە".

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، دورخستنەوە بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک، پەیوەندی بە گۆڕینی ئەو بەڕێوبەرە گشتیانەوە هەیە کە لەلایەن محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.

.