ژیانی پیرەمێردی شاعیر دەکرێت بە دراما

K24 - هەولێر
لە ئەزموونێکی نوێدا سیناریست و دەرهێنەر (شۆڕش قادر) لەگەڵ ستافێکی هونەری کار بۆ وێنەگرتنی زنجیرە درامایەکی نوێ دەکات، کە باس لە رۆڵی کاریگەریی شاعیری گەورە (پیرەمێرد) دەکات و هونەرمەند (دڵشاد کوێستانی) رۆڵی ئەو کەڵە شاعیرە لە دراماکەدا بەرجەستە دەکات، ئێستاش لە قۆناغی وێنەگرتنە و چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیک لە کەناڵەكان پەخش دەکرێت.
لەمبارەوە (شۆڕش قادر)ـی دەرهێنەری ئەو درامایە بە (کوردستان 24)ـی راگەیاند: دوا بە دوای پێداچوونەوە بە سیناریۆی ئەو بەرهەمەی کە باس لەو کەسایەتیە مێژووییە دەکات لە کۆڕی شیعر و رۆشنبیری و ژیانی تایبەتی و خەسڵەتەکانی نێو کۆمەڵگەی کوردی دەکات.
هاوکات باس لە رۆڵی شاعیر دەکات، لە رووی خزمەتی ئەدەبی کوردی و قسەی نەستەق و پەندەکانی پیرەمێرد و گونجاندنی لەم سەردەمەدا بەشێوەیەکی هاوچەرخ ئاسادا.
گوتیشی: دراماکە لە وێنەگرتنی (بەرزان شاکار) دەنگ و بووم (بابان سۆران) رووناکی شاڵاو محەممەد.
لەم ئەڵقەیەدا زیاتر لە بیست ئەکتەر بەشداریان کردووە لەوانەش (عومەر کەریم ئاغا، نوری کاکە خان، زاهیر غەریب. دڵشاد کوێستانی، ستار سابیر، شیروان عیزەدین، شاهۆ سیروان، موزەفەر موحەمەد، ئاسۆ جۆڵا و ئازاد سۆرانی) و چەند هونەرمەندێکی تر، کاری ماکیاژیش شەنگە کەرکوکی و فۆتۆی شێروان پاشا.
هەر ئەڵقەیەکیش باس لە گرفتێکی نێو کۆمەڵگە دەکات.


