سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌واڵێك ره‌تده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر:
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هیچ داوایه‌كی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 15ـی ئایاری 2023)، ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵی عێراقی و هه‌رێمی کوردستان بڵاویانکردووه‌ته‌وه، گوایه کۆتاییی هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا داوایه‌کی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی ره‌تکردووه‌ته‌وه، بۆ ئاشکراکردنی ورده‌کاریی گرێیه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان.
روونیشی ده‌كاته‌وه، که سه‌رله‌به‌ری هه‌واڵه‌که هه‌ڵبه‌ستراو و دووره له راستی، نه هیچ کۆبوونه‌وه و داوایه‌کی وا کراوه، نه هیچ ناڕوونی و شاراوه‌یی له گرێبه‌سته‌کانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه.
رۆژی (4ـی نیسانی 2023) رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان واژووکرا.
بەپێی رێککەوتنەکەش، نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکی بانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.