قەرەبووی ماددەی 140 دەستپێدەکاتەوە

K24 – کەرکووک:
دوای چهندین ساڵ له راگرتنی ئەو پرۆسەیە، جارێكی دیكه قەرەبووکردنەوەی ماددەی 140 دەستپێدەکاتەوە.
ئۆفیسی کەرکووکی ماددەی 140ـی دەستوور لیستی ناوی 100 خێزانی کوردی دانیشتووی کەرکووکی بڵاوکردەوە کە دەتوانن لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە سەردانی بەغدا بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی قەرەبووی ماددەی 140.
بەگوێرەی ئەو ئاگادارییەی ئۆفیسی کەرکووکی ماددەی 140ـی دەستوور بڵاویکردووەتەوە، هەر خێزانێک بڕی 10 ملیۆن دینار وەردەگرێت و ماوەی شەش مانگی لەپێشە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)