ئەشواق جاف: ئهگهر ئیرادهیهكی سیاسی بههێز ههبێت پێش 18ی مانگ كۆبوونهوهی هێزه سیاسییهكان ئهنجام دهدرێت
K24 - هەولێر:
ئهشواق جاف، ئهندامی كۆمیتهی ناوهندی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، چاوهڕێی هێز و لایهنهكان و یهكێتی نیشتمانی كوردستان دهكهن بۆ ئهوهی ههڵبژاردن لهوادهی خۆیدا بهڕێوهبچێت.
ئەو ئەندامەی کۆمپیەتی ناوەندی پارتی باسی لەوەکرد، ئاماژەکردن بە کێشەی حزبی بەبێ ئەوەی تاوتوێ بکرێت و بە بەڵگە بسەلمێندرێت، ناتوانین هەروا چارەسەری بکەین، گوتیشی: هیچ کێشەیەک نییە چارەسەری نەبێت.
ئەشواق جاف بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەوان داوایان لە یەکێتی کردووە، هەر تێبینییەکیان لە حکومەت هەیە، لە ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی بکەن و هەوڵی چارەسەرکردنی بدەن، ئەگەریش کێشەی حزبییان هەیە، لەنێو کۆبوونەوەی مەکتەب سیاسی بە بەڵگە بیخەنەڕوو، بۆئەوەی هەوڵی چارەسەرکردنی بدەن.
ئەو ئهندامەی كۆمیتهی ناوهندی پارتی دیموكراتی كوردستان راشیگهیاند، ئهگهر ئیرادهیهكی سیاسی بههێز ههبێت پێش 18ی مانگ كۆبوونهوهی هێزه سیاسییهكان ئهنجام دهدرێت.
ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکان، گوتی: سەرۆک بارزانی داوای لە هەموو هێزە سیاسییەکان کرد پێش 18ـی بانگ کۆببنەوە، ئەم داواکارییە لەلایەن هێزە سیاسییەکان پێشوازی لێکرا و هەندێکیشیان چاوەڕێی ئەوەن ئەجێندای کۆبوونەوەکە ببینن و دواتر بۆچوونی خۆیان دەربڕنن.
ئەشواق جاف بڕوای وایە، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی حزبە کوردستانییەکانی خستووەتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی، چونکە بە بۆچوونی ئەو ئەمڕۆ "دەبێت هەمووان قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزین".
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی باسی لەوەشکرد، دواخستنی هەڵبژاردن پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارە و کاریگەری نەرێنی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دەبێت.
سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی پێش 18ـی مانگ، ئەشواق جاف ئەوەی خستەڕوو، کە هەموو هێزە سیاسییەکان دەبێت بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن و بۆچوونی خۆیان دەرببڕن، بۆئەوەی پرسی دواخستنی هەڵبژاردن لە کوردستان چارەسەر بکرێت و لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت.
راشیگەیاند، ئەمڕۆ هێزە سیاسییەکانی کوردستان ئاڵنگارییەکی زۆر گەورەیان لەبەردەمە، کە ئەویش خستنەپێشی بەرژەوەندی کورد و کوردستانە پێش بەرژەوندی حزبی.