ماوەی پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵا درێژکرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا

K24 - هەولێر:

بە فەرمانی وەزاری ژمارە 9153، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،  ماوه‌ی پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمی باڵای درێژکردەوە.

لە فەرمانە وەزاریەکەدا هاتووە، لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و رەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیاران و پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا، دکتۆرا، ماستەر و دبلۆمى باڵا و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ پێشکەشکاران بۆ ئەوەی باشتر خۆیان بۆ کاروبارە کارگێڕییەکان ئامادە بکەن، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بەدرێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، بەم شێوەیەی خوارەوە:

درێژکردنەوەى ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا، لە رۆژى پێنجشەممە به‌رواری (2023/5/18) تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی رۆژى یەکشەممە به‌رواری(2023/6/4).

دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی، لە رۆژى دووشەممە (2023/5/29) بۆ رۆژى دووشەممە به‌رواری (2023/6/12).

ده‌ستپێكردنی خوێندنى ئەکادیمى، له‌ مانگى 9ى 2023 ده‌بێت. (هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌).

پێشتریش سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاندبوو، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو (2ـی نیسانی 2023)، پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و تاوەکو 18ـی 5ـی 2023 دەرگاکە کراوە دەبێت.

7658
Fly Erbil Advertisment