بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە؛ جەلال پەرێشان گواسترایەوە نەخۆشخانە
K24 - هەولێر:
جەلال پەرێشان، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی بە ئەمبۆلانس گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
جەلال محەمەد عەبدوڵڵا ناسراو بە جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری پارتی و جێگری سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان و ئەندامی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پەرلەمان بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی کۆبوونەوەی پەرلەمانی جێهێشتوو و بۆ چارەسەر گواسترایەوە نەخۆشخانە.
کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پهرلهمان دەستیپێکرد، کە تێیدا خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەک و دەنگدان لەسەر داوکاری دەستلەکارکێشانەوەی چەند پەرلەمانتارێک کرا.