رێبه‌ر ئه‌حمه‌د: له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق توندوتۆڵكردنی ئاسایشی سنوورمان تاووتوێكرد
K24 - هەولێر:
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له‌باره‌ی ئاسایشی سنووری نێوان عێراق و ئێران كۆبوونه‌وه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و شاندی یاوه‌ری ئه‌نجامدا".
هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویته‌كه‌یدا ده‌شڵێت: "كۆبوونه‌وه‌كه له‌باره‌ی پێداچوونه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و پێوه‌رانه بوو، كه ئاسایشی سنووری نێوان عێراق و ئێران تووندوتۆڵتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی هاوڵاتیانمان و رێگریكردن له كاری نایاسایی و چه‌سپاندنی یاسایه".
Productive meeting with @qassimalaraji, #Iraqi National Security Advisor, and his accompanying delegation, on reviewing and enhancing measures that reinforce border security with #Iran to safeguard our citizens, control illegal activities, and uphold the law enforcement. pic.twitter.com/kmGjfMxlPD
— Rêber Ahmed (@RayberAhmed) May 17, 2023