لیوا به‌هجه‌ت سێلكی: فه‌ره‌نسا باشترین رۆڵی له تێكشكاندنی داعش گێڕا
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە گه‌یشته پاریس و دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی فەرەنسا ئەنجام دا، ئه‌ندامێكی ئه‌و شانده رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆڵی هێزی هاوپه‌یمانان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێكشكاندنی داعش، رۆڵێكی گرنگ و دیاره.
لیوا به‌هجه‌ت سێلكی ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی له پاریسه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌شداریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له رێوڕەسمێکی سەربازی و بەئاڵای کوردستان و فەرەنسا، و دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی سەربازی وون (کەوانەی سەرکەوتن)، خۆی له‌خۆیدا گرنگە.
سێلكی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا باشترین رۆڵی له تێكشكاندنی داعش گێڕا، یه‌كه‌مین سه‌رۆكیش كه سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگی دژ به داعشی كرد، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بوو.
شاندەکەی وەزارەتی پێشمەرگە لە عبدولخالق باپیری، بریکاری وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ ژمارەیەک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە، پێکهاتبوو.
ئامانج لە چوونی شاندەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە سەربازیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسایە.
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای پێشمەرگە بەهاوکاری فیدراسیۆنی جەنگاوەرە دێرینەکانی فەرەنسا ئەم سەردانەیان رێکخستووە.
فەرەنسا یەکێکە لەو وڵاتە ئەوروپییانەی پەیوەندی مێژووی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و لە تێکشکاندنی داعش و یارمەتیدانی پێشمەرگە رۆڵی بەهێزی هەبوو.