"رێژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌مده‌بێت"

K24 - هەولێر:
گۆڤارێكی زانستی دوایین لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی شیرینی خواردنه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دەریاچەكان نزیکەی 3%ی رووبەری زەوی پێكده‌هێنن، بەڵام نوێنەرایەتی 87%ی ئاوی شیرینی سەر زه‌وی دەکه‌ن و ئه‌م سه‌رچاوه‌ی ژیانه به‌هۆی گۆڕانه‌كانی كه‌شوهه‌واوه سه‌دا 50یان هه‌ڕه‌شه‌ی وشكبوونیان له‌سه‌ره.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریخستووه، به‌هۆی گەرمبوونی جیهان و زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی ئاو له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، رێژەی ئاو لە نیوەی دەریاچە و به‌نداوه‌كانی جیهاندا کەمدەبێتەە و مەترسی لەسەر سەرچاوەی گرنگی ئاوی شیرین دروست دەکات.
گۆڤاری ساینسی زانستی له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه پشتی به مانگی ده‌ستكرد به‌ستووه ئاشكرای ده‌كات، نزیکەی 25%ی دانیشتوانی جیهان لەو ناوچانەدا دەژین کە دەریاچەكانی تێدا وشک دەبێتەوە یاخود ئاوی بەنداوەکانیان بەهەڵم دەبێت، به‌جۆرێك دەریاچە نزیکەی 3%ی رووبەری زەوی دەگرێتەوە، بەڵام نوێنەرایەتی 87%ی ئاوی شیرینی سەر زه‌وی دەکات، کە بۆ خواردنی مرۆڤ، کشتوکاڵ، یاخود تەنانەت بۆ بەرهەمهێنانی کارەباش بەکاردێت.
بالاجی راجاگۆپالان، مامۆستا لە زانکۆی کۆلۆرادۆ بۆڵدەر كه لهتوێژینەوەکەدا به‌شداره، رایگەیاندووه، دەریاچە شیرینه‌کان نزیکەی 3%ی رووبەری زەوی پێكدێنن، بەڵام 87%ی ئاوی شیرین لەسەری پێکدەهێنن. بۆ خواردنی مرۆڤ، کشتوکاڵ، یان تەنانەت بۆ بەرهەمهێنانی کارەباش بەکاردەهێنرێن.
له‌لای خۆیه‌وه ره‌مه‌زان حه‌مزه، ئه‌كادیمی و پسپۆڕی ستراتیژی و سیاسه‌تی ئاو رایگه‌یاندووه، هۆكاره‌كانی پشت كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی سازگار كه بۆ خواردنه‌وه به‌كاردێت، بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌یه و ئاڵنگارییه‌كی جیهانییه كه له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك و ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سه‌ریهه‌ڵداوه.
ره‌مه‌زان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، دەرئەنجامە ترسناکەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر هەموو بەشەکانی جیهان هەیە، هەر لە وشکبوونەوەی رووبار و دەریاچەکانی ئەوروپاوە تا وشکبوونەوەی رووباری کۆلۆرادۆ لە ئەمه‌ریکا، بەڵام زۆرترین زیانلێکەوتوو بەر وڵاتانی تازەپێگەیشتوو ده‌كه‌وێت كه کەمترین ئامادەکارییان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە وێرانکەرەکانی گۆڕانی کەشوهەوا كردووه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، وشکبوونەوەی زۆرێک لە دەریاچە و ئاوی به‌نداوه‌كان، بە تەواوی یان بەشێکی، کاریگەری لەسەر کوالێتی ئاوەکە دەبێت، بەهۆی زیادبوونی رێژه‌ی خوێ و چڕیی کانزا قورسەکانی ناوی، كه بەم شێوەیە کاریگەرییەکی زۆر نەرێنی لەسەر سەلامەتی و تەندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات.
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه، کەمی ئاو کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەکردن و چڕی ڕووپۆشی رووەک و ئەو زەویانەی کە بە دار داپۆشراون بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن، كه له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌شدا ئاژەڵەکە و جۆرەکانی رووەک کە کەمتر توانای خۆگونجاندنیان هه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی له له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره، چونکە کۆمەڵگەی رووەک و ئاژەڵەکان بە تاک وەڵامی گۆڕانی کەشوهەوا دەدەنەوە نەک بەکۆمەڵ، دارستانه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه.