ده‌میرتاش: ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ ده‌رفه‌تی كوده‌تا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی به‌كاربێنێ
كوده‌تا پیشانیدا كه توركیا دیموكراتی نییه
K24 – هه‌ولێر
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له كاردانه‌وه‌ی شكستی كۆده‌تای سه‌ربازی و ئه‌نجامه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ كوده‌تادا نين و ناشخوازين كوده‌تا به ئامانجى خۆى بگات.
پێویسته پاش شكستی هه‌وڵی كوده‌تا، حكوومه‌ت هه‌نگاوی جیدی بگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كوردی و نه‌هێشتنی شه‌ڕی ناوخۆیی و كۆتایی به سیسته‌می تاكه‌كه‌سی بهێنرێت و ده‌ستوورێكی هه‌مه لایه‌نه ئاماده بكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی پێویسته به‌ره‌ی دیموكراسی پێش بخرێت، كه گه‌لی توركیا پێویستی به‌م به‌ره‌یه هه‌یه كه دژی كوتادهیه، به‌ڵام دژایه‌تیكردنی كوده‌تا، به‌و مانای ئه‌وه‌ی نییه كه پشتگیری سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ین.
شكستپێهێنانی كوده‌تا به‌مانای پێشخستنی دیموكراسی نییه، به‌ڵكو پێویسته دیموكراسی به شێوازه‌كانی خۆی به‌هێز بكرێت، به‌ڵام ده‌زانین ئه‌ردۆغان له‌مه‌ودا چون هه‌نگاو ده‌گرێته‌به‌ر . هه‌وڵی كوده‌تا ده‌كاته ئامرازێكی نوێ.
ده‌میرتاش له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی له شاری ئامه‌د رایگه‌یاند نابێت هه‌موو كه‌سێك به خائین تۆمه‌تبار بكرێت. تا ئیستا به خائین تۆمه‌تبارمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دیاره كی خائینه. ئێمه له‌سه‌ر خاكی خۆمان و له وڵاتی خۆمان ده‌مانه‌وێ به ئازادی بژین.
كوده‌تا پیشاندا كه له توركیا دیموكراسی نییه، ده‌یانه‌وێت به شێوازێكی تر ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست،
ئاكپارتی و ئه‌ردۆغان ده‌یانه‌وێ ئاشتی ناوخۆیی له‌ناو ببه‌ن، شاره‌وانییه‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ستوورێكی یه‌ك لایه‌نه ئاماده بكه‌ن.
ئێستا دیموكراسی له كولانه، كه شه‌وی رابردوو دیموكراسی له كولانهكان بسه‌ر كه‌وت، به‌ڵام پێشتر كه ئیمه له كولانهكان بووین، به خائین تۆمه‌تبار ده‌كراین. پێويسته زمانى ده‌وڵه‌ت بگۆڕێت و چيديكه به ناوى خيانه‌تكردن له نيشتيمان ئێمه تۆمه‌تبار نه‌كات، چونكه ده‌ركه‌وت كێ خيانه‌ت له وڵات ده‌كات.
ئه‌ردۆغان ده‌ویه‌وێ كۆده‌تا وه‌ك ئامراز و ده‌رفه‌تێك به‌كار بێنێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی.
به‌ڵام ئێمه له‌به‌رامبه‌ر كوده‌تاچییه‌كان و نه‌یارانی دیموكراسی راده‌وه‌ستین و هه‌ڵوێستمان روونه، كه كوده‌تا سه‌لماندى توركيا ديموكراتى نييه، ئه‌گه‌ر ديموكراتى بوايه هه‌وڵى كوده‌تا نه‌ده‌درا.
گوتيشى ئه‌وه‌ى ده‌يه‌وێت توركيا رزگار بكات پێويسته رێگه‌ى ديموكراتى بگرێته به‌ر.