به ڤیدیۆ: یه‌كه‌م ساته‌كانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا
ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له شه‌قامه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و ده‌نگی فڕۆكه دێت له ئاسمان
K24 - هه‌ولێر:
هێشتا سه‌رتا و ڕێڕه‌و و چۆنییه‌تی ئه‌نجامدان و ده‌ستپێكردنی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه به ته‌واوی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و ڕه‌وشه‌كه هێشتا به‌رده‌وامه و جوڵه و گرژی و خۆپیشاندان و ده‌نگی فڕۆكه و زنجیری تانك و زرێپۆشه‌كان له شه‌قامه‌كانی ئه‌نقه‌ره و ئیستانبوڵ كۆتایی نه‌هاتووه.
به‌ڵام چالاكوانان لێره و له‌وێ چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌باره‌ی ڕه‌وشه‌كه و سه‌ره‌تای جوڵه و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه سه‌ربازییه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، له‌م ڤیدیۆیه‌شدا كه چه‌ند گرته‌یه‌كی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كوده‌تاكه نیشان ده‌دات، تانك و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ده‌بینرێت له شه‌قامه‌كان و ده‌نگی فڕۆكه دێت له ئاسمانی ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره.