دوای 10 مانگ لە هاوسەرگیری بۆی دەرکەوت مێردەکەی ئافرەتە

وێنەی ئەو ئافرەتەی خۆی بە پیاو ناساند
وێنەی ئەو ئافرەتەی خۆی بە پیاو ناساند

K24 - هەولێر:

ئافرەتێک دوای 10 مانگ لە هاوسەرگیری بۆی دەرکەوت کە فێڵی لێکراوە بەوەی هاوسەرەکەی لە بنەڕەتدا ئافرەتە و پیاو نییە.

ئافرەتێکی ئەندەنووسی تەمەن 22 ساڵ، چیرۆکی هاوسەرگیری خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: لە ئەپڵیکەیشنێکی پەیوەندیکردن بە شێوەی ئۆنلاین هاوسەرەکەی ناسیوە و یەکتریان خۆشویستووە، لەو رێگەیەش هاوسەرگیرییان کردووە.

هەرچەندە رووداوەکە ساڵی رابردوو ئاشکرابووە، بەڵام تائێستا لە سۆشیال میدیا جیهانییەکان باس دەکرێت و مشتومڕێکی زۆری لەسەر ئاستی میدیاکاندا دروستکردووە، بەتایبەتی کە هاوسەری ئافرەتەکە بانگەشەی ئەوەی دەکرد پزیشکێکی سەرکەوتوبووە، بەشێوەیەکی ئاسایی رەفتاری دەکرد و رێگەی نەدا خێزانەکەی گومانی لێبکات.

ئەو ئافرەتە ئەندەنووسییە ئاماژەی بەوەکردووە، سەری سوڕمابوو لە بوونی هەندێک کەموکوڕی جەستەیی هاوسەرەکەی، بەو هۆیەشەوە گومانی لە جەستەی مێردەکەدا پەیداکرد، بە تایبەت کاتێک سەرنجی دوو گرێیدا لەسەر سنگی هاوسەرەکەی، کاتێکیش لەو بارەیەوە لێی پرسیوە، هاوسەرەکەی وەک کێشەیەکی هۆرمۆنی باسیکردبوو.

ئافرەتەکە گوتیشی، "لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، گومانم زیاتربوون، کاتێک داوام لە هاوسەرەکەم کرد خۆی رووت بکاتەوە، ئەم بابەتەم بۆ پشتڕاستبوویەوە کە لە راستیدا ئافرەتە و پیاو نییە".

هەروەها ژنە فریودەرەکە دانی بە راستییەکاندا ناوە، بەوەی درۆی لەسەر ناسنامە و کارەکەی کردووە، لەبری ناوی یەکەمی بە دادگای راگەیاندبوو کە ناوی راستەقینەی ئیرایانی بووە.

Fly Erbil Advertisment