له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵدانی نه‌وه‌ی چواره‌می مووشه‌كی بالیستی، واشنتن هۆشداری دایه تاران

K24 – هەولێر:
له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵدانی نه‌وه‌ی چواره‌می مووشه‌كی بالیستی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، واشنتن دووباره هۆشداری جددی دایه تاران.
ماسیۆ میله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، هه‌روه‌ك پێشتر به روونی ئه‌وه‌مان گوتووه، په‌ره‌پێدانی به‌رنامه مووشه‌كیه‌كانی ئێران و هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌كانه، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشتی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، سه‌رباری سزا و ئابڵوقه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆسه‌ر ئێران، تاران ته‌كنه‌لۆژیای تایبه‌ت به مووشه‌كی بالیستی په‌ره‌پێده‌دات و پێشێلی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات به‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی ئه‌نجام ده‌دات.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، دوێنێ (پێنجشه‌ممه 25ـی ئایاری 2023) وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران په‌رده‌ی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی چواره‌می مووشه‌كی بالیستی لادا، كه به ناوی خه‌یبه‌ر دروستیكردووه و یه‌كێكه له دروستكراوی پیشه‌سازی ناوخۆی ئه‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئێران، مووشه‌كی خه‌یبه‌ر توانای بڕینی 2000 كلیۆمه‌تری هه‌یه و كێشه‌كه‌ی 1500 كیلۆگرامه. هاوكات میدیای ئێرانی روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و مووشه‌كه به شێوه‌یه‌ك دروستكراوه، كه ده‌توانێت خۆی له ده‌زگای چاودێری ببپارێزێت و ده‌توانێت سیسته‌می دژه‌به‌رگری ئاسمانی ببڕێت.
له‌لای خۆیه‌وه كلیه‌ر لیگینده‌ر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند، پاریس به‌و كاره‌ی تاران نیگه‌رانه، به‌تایبه‌ت كه خێرایی ئه‌و مووشه‌كه راده‌به‌ده‌ره و پێچه‌وانه‌ی بڕیاری ژماره 2231ـی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه، كه له ساڵی 2015 ده‌رچووه.