چوار كوده‌تای سه‌ربازی كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراو هێناوه
مێژووی كوده‌تای سه‌ربازی له توركیا
K24 - هه‌ولێر:
له مێژووی توركیای نوێ‌دا، چوار كوده‌تای سه‌ربازی روویانداوه و چوار حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوییان له‌ده‌سه‌ڵات لاداوه و سێ وه‌زیریش له سێداره‌دراون، له‌گه‌ڵ عه‌دنان مونده‌ریسی سه‌رۆك وه‌زیران.
1960
له 8ی ئایار/ مایۆی 1960، كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی به سه‌ركردایه‌تی روویدا، سه‌ربازانی فێرگه سه‌ربازییه‌كان و ئه‌فسه‌رانی سوپا، به‌شدارییان له‌و كوده‌تایه كرد، دواتر ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی‌یان له 38 ئه‌ندام، به سه‌رۆكایه‌تی گورسیل پێكهێنا و نزیكه‌ی 601 كه‌سیان سزادا.
كوده‌تاچییه‌كان سێ وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌یان له سێداره‌دا، له‌گه‌ڵ عه‌دنان مونده‌ریسی سه‌رۆك وه‌زیران و سزای 12 وه‌زیری دیكه‌ش له له‌سێداره‌دانه‌وه بۆ به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی كه‌مكرایه‌وه، یه‌كێك له‌وان جه‌لال بایاری سه‌رۆك، بووه.
1971
سوپا هۆشداریدایه حكوومه‌ت له ئه‌گه‌ری كۆتایی نه‌هێنان به توندوتیژی و پێكدادانه‌كانی نێوان چه‌په‌كان و نه‌ته‌وه‌ییان له سه‌ر شه‌قامه‌كان، دوای چه‌ند مانگێك سلێمان دیمیریل، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكات، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا.
دواتر هاوپه‌یمانییه‌كی له‌نێوان سیاسییه پارێزگاره‌كان و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازی پێكهێنرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیاری سوپا، هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی بده‌ن.
دوای ئه‌وه سوپا كاركردنی به ده‌ستوور راگرت و له جێگه‌ی ئه‌وه حوكمی عورفی و باری نائاسایی له چه‌ندین شار و هه‌رێمی توركیا راگه‌یاند و تا مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 1973، به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامبوو.
1980
له 12ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ردا، فه‌رمانده‌ی سوپای توركیا جه‌نه‌رال كه‌نعان ئه‌ڤره‌ن سه‌ركردایه‌تی كوده‌تایه‌كی دژی حكوومه‌ت كرد، له ئه‌نجامیشدا شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌په‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌ستیپێكرد و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده سیاسییه‌كان ده‌ستگیركران.
دواتر په‌رله‌مان و حزبه سیاسییه‌كان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكاكانیش هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، له جێگه‌ی حكوومه‌تی ئه‌نجوومه‌نێك به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی، كه له پێنج كه‌س پێكهاتبوو، فه‌رمانڕه‌وایی وڵاتی ده‌كرد، ئه‌نجوومه‌نه‌كه كاركردنی به ده‌ستوور راگرت و له جێگه‌ی ئه‌و ده‌ستوورێكی كاتی نووسییه‌وه، كه تێیدا هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێدا به سوپا دابوو و له هه‌موو كارێك ده‌ستییان ئاوه‌ڵاكردبوو.

جه‌نه‌رال كه‌نعال ئه‌ڤه‌رین سه‌ركرده‌ی كوده‌تای ساڵی 1980
1997
له 8ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 1997، ئۆپۆزیسیۆنی توركیا، نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیای به مه‌ترسی وه‌سفكردنی بۆ سه‌ر سیسته‌می عه‌لمانی كرد، دواتر له‌لایه‌ن سوپاوه ناچاركردا ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه و سوپا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو كه‌رته‌كانی كار و دادوه‌ری و سیاسی‌دا گرت و ژماره‌یه‌ك زۆری سه‌ر به پارته‌كه ده‌ستگیركران، كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی ئێستای توركیا یه‌كێك بوو له‌وانه.

جه‌نه‌رال ئیسماعیل حه‌قی قه‌ره‌دایی سه‌ركرده‌ی كوده‌تای 1997
2010
رۆژنامه‌یه‌كی پلانی كوده‌تایه‌كی عه‌لمانییه‌كی توركیای به‌سه‌ر حكوومه‌تدا ئاشكراكرد، كه مێژووی پلانه‌كه بۆ ساڵی 2003 ده‌گه‌ڕایه‌وه، به ئامانجی دروستكردنی ئاڵۆزی و گرژی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هێنانه خواره‌وه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، كه خاوه‌ن سرووشتێكی ئیسلامییه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه ته‌نها له چوارچێوه‌ی پلانێكی داڕێژراو مایه‌وه و نه‌توانرا پلانه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
له ساڵی 2012دا، دادگا بڕیاری به‌ندكردنی به‌سه‌ر 300 كه‌سدا سه‌پاند، كه له بنه‌ڕه‌تیشدا 365 تۆمه‌تبار بوون، دواتر دادگا بێتاوانی ئه‌وانی راگه‌یاند و سه‌رجه‌میان ئازادكران و قه‌ره‌بووش كرانه‌وه، له‌و كاته‌دا به‌شێك له‌وانه‌ی سه‌ر به گرووپی فه‌تحوڵڵا گویله‌ن بوون، توانییان خۆیان بگه‌یه‌ننه‌وه جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرنه‌وه.

2016
شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، هه‌وڵێكی كوده‌تای سه‌ربازی شكستی پێهێنرا، به سه‌ركردایه‌تی چه‌ند جه‌نه‌رالێكی سوپای توركیا، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، داوای له هاووڵاتییان كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆتایی شكت له‌و هه‌وڵه بهێنن.
هه‌رچه‌نده راگه‌یه‌ندراوی سه‌ربازی له كه‌ناڵی فه‌رمی حكوومه‌ت خوێندرایه‌وه و ئه‌نجوومه‌نێك به‌ناوی "ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی" بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات راگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام به هه‌زاران هاووڵاتییان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هه‌وڵه‌كه‌یان شكست پێهێنا.
له سه‌ره‌تاشدا تانكه‌كانی سوپا، گه‌مارۆی باڵه‌خانه‌كانی په‌رله‌مان، كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تی توركیایان دا و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركی ئیستانبولیشیان داخست، هه‌روه‌ها هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازیش له ئاسمانی ئه‌نقه‌ره ده‌سووڕایه‌وه، به‌ڵام دواتر له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف 16ی جه‌نگییه‌وه هه‌لیكپۆته‌رێكی سه‌ربازی له ئه‌نقه‌ره خرایه خواره‌وه، كه ته‌قه‌ی له هاووڵاتییان كرد.
كوده‌تاكه‌ی نه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نه له ده‌ره‌وه‌ش پاڵپشتی نه‌كرا، بۆیه هه‌ر زوو شكستی هێناو له‌ماوه‌ی ته‌نها 5 كاتژمێردا، حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردرا، توانی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست و تاڕاده‌یه‌ك ره‌وشه‌كه كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه.
بۆ زانینی ته‌واوی زانیاری و ورده‌كارییه‌كانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، كرته لێره بكه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز