به ڤیدیۆ: مه‌لا به‌خیار ده‌ڵێت من یه‌كێتیم دروستكردووه
باسی مێژووی دروستكردنی یه‌كه‌مین شانه‌كانی یه‌كێتی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خۆی و چه‌ند كه‌سێكی دیكه ده‌ڵێت، ئێمه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌مان دامه‌زراندووه و یه‌كه‌م شانه‌مان دروستكردووه و ته‌حه‌دای هه‌ر كه‌سێكیش ده‌كه‌م بڵێ وانییه.
شه‌وی ڕابردوو له چالاكییه‌ك كه بۆ بیره‌وه‌ری ، شه‌هیدان "ئازاد هه‌ورامی" و "قادر كابان" ڕێكخرابوو، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، قسه بۆ ئاماده‌بووانی ئه‌و چالاكییه ده‌كات،و له‌باره‌ی مێژووی یه‌كێتی و سه‌ره‌تاكانی دروستكردنی شانه‌كانی ئه‌و حزبه‌وه ده‌ڵێت" یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئێمه دروستمانكردووه، ئه‌وه‌ی ده‌ڵیت وانییه با قسه بكات،هه‌ر كه‌سێك، هه‌تا جه‌نابی مام جه‌لال كه ئیشه‌ڵڵا ده‌كه‌وێته‌وه قسه .
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، نه‌ك یه‌كه‌م شانه، به‌ڵكو و دووه‌م و ده‌یه‌م و هه‌مووی ئێمه دروستمانكردووه و جه‌ماله ڕه‌شمان ناردووه بۆلای مام جه‌لال و په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه و وه‌ڵامی زانیووه و كاتژمێری سفرمان داناوه و مه‌فره‌زه‌مان دروستكردووه.
مه‌لا به‌ختیار ئه‌و قسانه‌ی له هوتێل "فه‌ره‌ح" له چالاكییه‌كی هاوبه‌شی، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری میللی و ڕێكخراوی بوژانه‌وه‌ی كه‌له‌پوور كردووه، كه یه‌كه‌م چالاكی هاوبه‌شیان بۆ ڕێزلێنان و یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو شه‌هیده سازكردبوو.
ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن ژیار محه‌مه‌د وێنه‌گیراوه