به ڤیدیۆ.. خانمه بێژه‌رێك له په‌خشی راسته‌وخۆدا ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه كوده‌تاكه شكستی هێنا
K24 - هه‌ولێر:
نیكۆل ته‌نووری، خانمه بێژه‌ری كه‌ناڵی "العربیه"ی سعوودی، له شه‌وی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا و له په‌خشی راسته‌وخۆدا ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه.. ببوورن، كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه شكستی هێنا".
بێژه‌ره‌كه له ساته‌وه‌ختی خوێندنه‌وه‌ی دوایین لێدوانی "عه‌بدوڵڵا گول" سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیا، ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد، به‌ڵام هه‌رزوو داوای لێبوردنی كرد.
عه‌بدوڵڵا گول له لێدوانه‌كه‌یدا رایگه‌یاندبوو، ژماره‌یه‌كی كه‌م له سوپا، هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه و هه‌وڵیانداوه كوده‌تا به‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی توركیادا بكه‌ن، به‌ڵام "سوپاس بۆ خوا" هه‌وڵه‌كه‌یان شكستی هێنا.
نیكۆل ته‌نووری، له دایكبووی ساڵی 1969یه و به ره‌گه‌ز لوبنانییه، له سه‌ره‌تا وه‌ك په‌یامنێر له كه‌ناڵی ئێم بی سی، ده‌ستی به‌كاركردن كرد، له ئێستاشدا له كه‌ناڵی ئاسمانی "العربیه"ی سعوودی، به‌رنامه‌ی "نهایه الاسبوع" پێشكه‌ش ده‌كات.