ره‌خنه له رووماڵى هه‌ندێك كه‌ناڵ بۆ كوده‌تاكه‌ى توركيا ده‌گيرێت
كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا كه بووه سه‌ره‌كیترین هه‌واڵی جیهان و له نێویشیاندا بووه رووماڵی تایبه‌تی میدیاكانی كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا كه بووه سه‌ره‌كیترین هه‌واڵی جیهان و له نێویشیاندا بووه رووماڵی تایبه‌تی میدیاكانی كوردستان، له‌مباره‌وه له‌لایه‌ن میدیا و میدیاكارانه‌وه له چه‌ند دیدی جوداوه شیكاری جیاوازی بۆ كرا، جگه له‌مه‌ش زۆرێك له رۆشنبیران و چاودێران له روانگه‌ی خۆیانه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راو بۆچوونی خۆیان بڵاوكرده‌وه، له نێو رووماڵهكاندا به‌شێك له مامۆستایانی زانكۆ‌و راگه‌یاندنكاران نیگه‌رانی خۆیان له ئاست هه‌ندێك له میدیا‌و بڵاوكراوه‌كان ده‌ربڕی كه به دیدێكی لایه‌نگرانه شرۆڤه‌یان بۆ پێشهات و رووداوه‌كان كردووه.