بهرپرسانى توركيا ئهمريكا به داڕێژهرى پلانى كودهتاكه دهزانن
لێکەوتەکانی کودەتا شکستخواردووەكهی تورکیا بەردەوامە.
K24 – ههولێر:
لێکەوتەکانی کودەتا شکستخواردووەكهی تورکیا بەردەوامە.
بەرپرسانی تورکیا فەتحوڵڵا گولەن و ئەمریکا بە داڕێژهری پیلانی کودەتاکە تاوانبار دەکەن.
ئەم قسانە ئەمریکای توڕە کردووە، جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رەتیکردووە ئەمریکا دەستی ھەبووبێت لە کودەتاکەدا و دەڵی: ئەم تۆمەتانە زیان بە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات دەگەێنێت.
بۆ رادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەنیش پێویستە تورکیا بەفەرمی و لەرێگەی دادگاوە داوای رادەستکردنەوەی گولەن بکەن.