به‌رپرسانى توركيا ئه‌مريكا به‌ داڕێژه‌رى پلانى كوده‌تاكه‌ ده‌زانن

لێکەوتەکانی کودەتا شکستخواردووەكه‌ی تورکیا بەردەوامە.

K24 – هه‌ولێر:

لێکەوتەکانی کودەتا شکستخواردووەكه‌ی تورکیا بەردەوامە.

بەرپرسانی تورکیا فەتحوڵڵا گولەن و ئەمریکا بە داڕێژه‌ری پیلانی کودەتاکە تاوانبار دەکەن.

ئەم قسانە ئەمریکای توڕە کردووە، جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە رەتیکردووە ئەمریکا دەستی ھەبووبێت لە کودەتاکەدا و دەڵی: ئەم تۆمەتانە زیان بە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات دەگەێنێت.

بۆ رادەستکردنەوەی فەتحوڵڵا گولەنیش پێویستە تورکیا بەفەرمی و لەرێگەی دادگاوە داوای رادەستکردنەوەی گولەن بکەن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/53e05707-1712-47c9-a6e4-b94a3d17b79c/Kerry%20Gulen%20Turkey.ism/manifest