نوێنه‌ران پرۆژه‌يه‌كى گرنگ تاوتوێده‌كه‌ن
جگه له‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتێكی ئیداری زیاتری ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی كاروباره‌كان.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تاوتوێی پڕۆژه یاسایه‌كی گرنگ ده‌كات ئه‌ویش پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستبه‌ركردنی مافی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانه كه ئه‌مه‌ش سوودێكی دارایی ده‌بێت، جگه له‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتێكی ئیداری زیاتری ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی كاروباره‌كان.
له لێدوانێكدا ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران عه‌باس به‌ياتى رايگه‌ياند، یاسای چاودێری كردنی داهاتی هه‌رێم و پارێزگا رێكنه‌خراوه‌كان، به‌هۆی ناكۆكیه‌وه دواخرا. چونكه هه‌ریه‌ك له لێژنه‌كانی یاسایی و دارایی، به‌رهه‌ڵستیان كرد و گوتیان ئێمه به‌شداری له داڕشتنیدا ناكه‌ین. له‌راستیدا ئه‌مه یاسایێكی باشه، به‌ڵام پێویسته لێژنه‌یه‌ك چاودێری كاروباره‌كانی بكات، نه‌ك ته‌نیا چاودێری دارایی، به‌ڵكو پێویسته چاودێری پله‌ی وه‌زیفی و دهرماوڵه و هه‌موو لايه‌نه‌كان بكات. له‌و باوه‌ڕه‌دام، ئه‌مه به‌شێكی ناكۆكیيهكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایه ، به‌م شێوه‌یه ده‌توانن لێك تێبگه‌ن.