هه‌واڵی گه‌رم و نوێ.. پاریس ده‌یه‌وێت شكست به ئامانجه‌كه‌ی بارسێلۆنا بهێنێت
رۆژانە نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە سەرجەم رۆژنامە و ماڵپەڕ و ئاژانسە بەناوبانگەکانی ئەوروپاتان بۆ رووماڵ دەکەین. رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان بزانن.
ـ بێرناردۆ سیلڤا کە ئه‌م هاوینه ته‌مه‌نی ده‌بێته 29 ساڵ ئەم وەرزە لەگەڵ مانچێسته‌ر سیتی سێ ناسناوی بەدەستهێنا، له بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناسناوه‌كانیش رۆڵێكی كاریگه‌ری له پلانه‌كانی پێپ گواردیۆلا بینی، سیلڤا ئارەزوو دەکات یانەکە جێبێڵێت و یانەی پاریس سانجێرمانیش ئامادەیە زیاتر لەو موچەیەی پێبدات کە لە مان سیتی وەریدەگرێت – لكیپی فه‌ره‌نسا
ـ مانچێسته‌ر سیتی ئۆفه‌رێكی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئیلكای گوندۆگان بۆ یه‌ك وه‌رز پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه كردووه، بارسێلۆناش ئۆفه‌رێكی بۆ 3 ساڵ خستوه‌ته به‌رده‌می، له‌ولاشه‌وه یانه‌كانی سعوودیه ئۆفه‌ری گرانبه‌هایان بۆ ئاماده كردووه، ئه‌م یاریزانه له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی دادێ چاره‌نووسی خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه - فابریزیۆ رۆمانۆ
ـ جه‌یمس مادیسۆن ناوه‌راستكاری ئینگلیزی یانه‌ی لێسته‌ر سیتی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیوكاسڵ گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و وه‌رزی داهاتوو به‌شداریی له چامپیۆنزلیگ ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی بۆ چامپیۆنزشپیپ دابه‌زی – ده‌یلی مه‌یل
ـ داڤید ئۆسپینا گۆڵپارێزی كۆلۆمبی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودیه له گفتووگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ ناسیۆنالی كۆلۆمبی كه پێشتر له نێوان ساڵانی 2005 تا 2008 كاروانی تۆپی پێ و یاریكردنی له‌و یانه‌یه ده‌ستپێكردووه - ئاس
ـ یانه‌كانی تۆتێنهام و ئاستۆن ڤیلا ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی هاری ماگوایه‌ری به‌رگریكاری مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كه‌ن، ئه‌و یاریزانه پێداگیری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كان ده‌كات، كارگێری یانه‌كه‌ش هه‌وڵده‌دات رازی بكات پێشوازی له یه‌كێك له ئۆفه‌ره‌كانی بكات – تایمز
ـ مان‌و كۆنێ ناوه‌راستكاری فه‌ره‌نسی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی یانه‌ی بوروسیا مونشنگلادباخ له رۆیشتنی بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی نزیك بووه‌ته‌وه - سكای ئه‌ڵمانیا
ـ نیوكاسڵ یونایتد ده‌رگای گفتووگۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لایپزیگ كردووه‌ته‌وه له پێناو گواستنه‌وه‌ی ناوه‌راستكاری هه‌نگاری یانه‌ی لایپزیگ (دۆمینیك سۆبۆزلای) – لكیپ
ـ مانچێسته‌ر یونایتد هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه بۆ گواسته‌وه‌ی جۆردان پیكفۆردی گۆڵپارێزی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن – سه‌ن
ـ لە سعودیە و ئەمریکا چه‌ندان ئۆفه‌ر پێشكه‌شی تۆنی كرووسی ناوه‌راستكاری ئه‌ڵمانی ریال مه‌درید كراوه، بەڵام ئه‌م یاریزانه دەیەوێت لە ریال مەدرید بمینێتەوەو ئارەزوو دەکات لەگەڵ ئەم یانەیە بە یەکجاری واز لە تۆپی پێ بێنێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی نه‌سڕ به نیازه به ئۆفه‌رێكی گرانبه‌هاتر بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له ده‌رگه‌ی ریال مه‌درید بداته‌وه، به هه‌مان شێوه له ئه‌مریكا و سعوودیه ئۆفه‌ر پێشكه‌شی لوكا مۆدریچیش كراوه - ئاس