وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رمانی به‌سه‌رچوو ده‌سووتێنێت و خه‌ڵكیش رێگری لێده‌كات
خه‌ڵك بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: ژینگه‌مان پیس مه‌كه‌ن و ته‌ندروستیمان تێكمه‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی تەندروستی بە نیازبوو نۆ ئوتۆمبێلی بارھەڵگر كە زیاتر له سەدو پەنجا تۆن دەرمانی ماوە بەسەرچوویان هه‌ڵگرتبوو، لە زبڵخانەی كانی قڕژاڵەی سه‌ر به شاری هه‌ولێر بسوتێنیت، بەڵام لەلایەن دانیشتوانی ناوچه‌كه رێگریان لێ كرا.
به گوته‌ی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه به‌هۆی دووكه‌ڵی ئه‌م زبڵخانه‌یه، ئه‌وان تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی مهترسیداربوونهتهوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه رۆژانه دوو هه‌زار تۆن زبڵ و خاشاك له بیست و پێنج شاره‌وانییه‌وه بۆ ئه‌و زبڵخانه‌یه ده‌گوازرێنه‌وه.
ئەمە كاروانی ئەو ئوتومبێلانەن كە چاوەروانی ئەوەن فەرمانیان پێ بكرێت وبچنە ناو زبڵخانەكەوە بۆ بەتاڵكردنی دەرمانە بەسەرچووەكان، لەگەڵیان بەڕێ دەكەوین، لەگەڵ گەیشتنمان، ریش سپیەكانی كانی قرژاڵەوە ناھێڵن بەتاڵی بكەن.
رۆژانە 2000 تەن زبڵ وخاشاك لە 25 شارەوانیەوە دەگوازرێتەوە زبڵخانەی كانی قرژاڵە بەجۆرێك دانیشتوانی دەورو بەری زبڵخانەكە زۆربەیان تووشی نەخۆشی ترسناك بوون، ئەمرۆش وا بریار بوو لە گەڵ سوتانی دەرمانەكان كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی بەرێوە بچێت بەڵام دانیشتوانی كانی قڕژاڵە رێگەیان بەویش نەدا.
دەرمانە كان لە لایەن وەزارتی تەندروستی رەوانەی زبڵخانەكە كراوە لە رێگەی كتابەوە كە بە برێكی كەم نابراوە.
به گوێره‌ی ئەو زانیاریانەی دەست كوردستان 24 كەوتوە ، دەرمانەكان لە كۆگایەكی شاری كەركوك دەستی بە سەردا گیراوە ھی تاقە كەسێكە. ئە مە كاروانی ئەو دەرمانە بە سەر چوانەن كەنەھێڵرا لە كانی قرژاڵە بسوتێنرێت ئەوان دەگەرێنەوە بەڵام بۆ كۆی تا ئێستا دیار نیە كەس نازانێت ئەم ژەھرە لە چە شوێنێكی ئەم شارە دەنێژرێت یان دەسوتێنرێت.