بهرگری شارستانی سۆران: تا ئێستا تهرمی دووهمی ئهو دوو برایه نهدۆزراوهتهوه كه دوێنێ له رووباری كانیماران خنكان
K24 – هەولێر:
دوێنێ پێنجشهممه دوو برا کە بۆ گەشتکردن لەگەڵ دوو هاوڕێیان له ئاوی رووباری کانیماران لە ناوچەی گەشتیاری گەلی عەلی بەگ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خنکان، تا ئێستا تهرمی یهكێكیان نهدۆزراوهتهوه.
لهمبارهیهوه یونس قادر بهڕێوهبهری بهرگری شارستانی سۆران به كوردستان24ـی راگهیاند، تا ئێستا گهڕان بهدوای تهرمی ئهو كهسهین، كه دوێنێ خۆی و براكهی له ئاوی رووباری كانیماران خنكان.
رۆژی (15ـی حوزەیرانی 2023)، رائید رەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە کوردستان24ــی راگەیاندبوو، کاتژمێر 5:10 خولەکی ئێوارە ئاگادارکراونەتەوە لە رووداوێکی خنکان کە دوو بران بە ناوەکانی (هەڵوێست شاکر و مەبەست شاکر) کە لە دایکبووی ساڵەکانی (1997 و 1998)ـن و دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێرن.
گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەشکردبوو، بەهۆی نەشارەزاییان لە ناوچەکە و پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی بەرگری شارستانی ئەو دوو گەنجە لە رووباری کانیماران خنکاون و تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە و رەوانەی دادپزیشکی سۆران کراوە و خێزان و کەسوکارەکەشیان گەیشتوونەتە ئەوێ.
لەبارەی تەرمی دووەمیشەوە، رائید رەوەند هاودیانی روونیکردبووهوه، بەهۆی لێڵی ئاوی رووبارەکە تائێستا نەدۆزراوەتەوە بەڵام تیمەکانیان لە گەڕان بەردەوامن.