عێراق خاوەنداری لە قەواڵەکانی ئەمەریکا کەمدەکاتەوە
K24 - هەولێر
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، خاوەنداری عێراق بۆ قەواڵەکانی ئەمەریکا بۆ سێیەم مانگ لەسەر یەک لە کەمبوونەوەیە و بۆ نزیکەی 35 ملیار دۆلار داکەوتووە.
ئەمڕۆ شەممە، 17ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، لە نوێترین خشتەی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، کە خاوەنداری عێراق بۆ قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمەریکا بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ بە بڕی 4 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بۆ 34 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە لە مانگی ئاداردا، خاوەنداری 39 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری دەکرد.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا، سعوودیە لە پلەی یەکەمی خاوەنداری قەواڵەکاندایە، بە جۆرێک خاوەنداری نزیکەی 113 ملیار دەکات، لە دوای ئەویش ئیمارات بە خاوەنداری 70 ملیار کوەیت و عێراق و عوممان لە پلەی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدا.