رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: ئه‌وانه‌ی له كه‌مپی هۆل ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه عێراق متمانه‌یان پێناكرێت

K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماڵباتی چه‌كدارانی داعش له كه‌مپی هۆله‌وه له سووریا بۆ كه‌مپی ئه‌لجدعه له نزیك مووسڵ، دووچاری سته‌مكاری و ئه‌سته‌می ده‌بنه‌وه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وانه‌ی له كه‌مپی هۆل ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه عێراق، متمانه‌یان پێناكرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، به‌هۆی په‌یوه‌ستبوونیی یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یان به رێكخراوی داعش، ئه‌و ماڵباتانه‌ی كه له كه‌مپی هۆله‌وه به‌ره‌و كه‌مپی ئه‌لجدعه‌ی نزیك مووسڵ ده‌گوازرێنه‌وه، دووچاری سته‌ملێكردن ده‌بنه‌وه.

رۆژنامه‌كه له میانه‌ی راپۆرتێكیدا ده‌ڵێت، مانگی رابردوو چوار ماڵباتی داعش له كه‌مپی ئه‌لهۆله‌وه له سووریا به‌ره‌و كه‌مپی ئه‌لجدعه‌ی نزیك مووسڵ گواستراونه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، كه حكومه‌تی عێراق هه‌نگاوی خێرا ده‌نێت بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی له‌نێو كه‌مپی هۆله‌وه، بۆ ئه‌مه تەنیا هه‌فته‌ی رابردوو حكومه‌تی عێراق 650 هاووڵاتی سڤیلی له كه‌مپی هۆله‌وه گواستووه‌ته‌وه كه‌مپی ئه‌لجدعه، له‌وێ چه‌ند مانگێك ده‌مێننه‌وه و پاشان رێگه‌یان پێده‌درێت ئه‌وێ جێبهێڵن و بچنه‌وه ناوچه‌كانیان، چونكه ئه‌وان ده‌ستیان له ئه‌نجامدانی تاوانكاری نه‌بووه، ته‌نیا كه‌سانی نزیكیان ئه‌ندامی داعش بوونه، چه‌ندین ساڵه به بیری توندوتیژییه‌وه گۆشكراون.

رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌و ماڵباته داعشانه‌ی كه‌مپی هۆل جێده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه عێراق، ترسیان هه‌یه تۆڵه‌یان لێبكرێته‌وه. بۆیه ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، داوا له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن، ئاماژه به ناوه‌كانیان نه‌ده‌ن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ماڵباتی داعشه‌كان، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانیان، شوێنی نیشته‌جێبوون یاخوود پاره‌ی كرێی خانوویان نییه بیده‌ن، به‌ڵام ناچارن ئه‌م كاره بكه‌ن.
له‌باره‌ی ئازاردانی ئه‌و ماڵباتانه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریان، عه‌لی عه‌باس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاندووه، تا ئێستا كه‌س له ریزی ئه‌و كه‌سانه ئازار نه‌دراوه، كه له كه‌مپی هۆل گه‌ڕاونه‌ته‌وه.

یه‌كێك له سه‌رۆك هۆزه عێراقییه‌كان به رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی گوتووه: "چۆن رێگه به كوڕی ئه‌ندامێكی داعش بده‌م بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه، كه باوكی خانووی دراوسێكه‌ی وێرانكردووه، جیا له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر رێگه‌ش بدرێت ئه‌و داعشانه بگه‌ڕێنه‌وه، چۆن متمانه‌یان پێبكرێت.
کەمپی هۆل، دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، کەمپەکە لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر دایە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پاسەوان و بەڕێوەبەری کاروباری ئەمنی کەمپەکەن. ئەو کەمپە تایبەتە بە خێزان و کەسوکاری چەکدارەکانی داعش، بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە 50 هه‌زار كه‌سی سه‌ر به داعشی تێدایە و نیوەی دانیشتووانی کەمپە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و زۆربەشیان عێراقین.
کەمپی هۆل بە مەترسی بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە قەڵەم ده‌درا، چەند جارێکیش پشێوی لێکەوتووەتەوە، بۆیە بە فەرمی داوا لە وڵاتان کراوە هاووڵاتییانیان لەو کەمپە ببەنەوە وڵاتەکانیان.
لەدوای ئازادكردنی عێراق لە 2003دا لەلایەن هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانانیەوە، ئەبو موسعەب زەرقاوی رێکخراوی ئەلقاعیدەی لە عێراق راگه‌یاند، ئەلقاعیدە له عێراق، به‌تایبه‌ت ناوچە شیعەنشینەکاندا هێرشی ئەنجامدەدا، بەهیوای ئەوەی کە پێکدادانی تایفیی لەعێراقدا سه‌رهه‌ڵبدات.
ساڵێک بەرلە دروستکردنی ئەو رێکخراوە، زەرقاوی لەگەڵ هەزاران چەکدار و خۆبەخشی توندڕەودا بۆ عێراق هات، بەمەبەستی ئەوەی لەدژی ئەمه‌ریکی و بەریتانییەکان و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانی ئەو دوو وڵاتە، بجەنگێت.
زه‌رقاوی بووە کەسێکی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان، دوای ئەوەی کۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لە گوتارێکدا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2003، ناوی هێنا.
لە 7ـی حوزەیراندا، زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کوژرا، ئەبو ئەیوب ئه‌لمه‌سڕی جێگەی گرتەوە. مه‌سڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی دروستکرد، و ئەبو عومەر ئەلبەغدادی وەکو سەرکردەی نوێی ئەو رێکخراوە دەستنیشانکرد.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر ئەلبەغدادی و مەسڕی لەهێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق.
له نیسانی 2013 بەغدادی رایگەیاند، گروپەکەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام(داعش) گۆڕیوە، ئەوەش لەدوای ئەوە هات کە جەبهەتولنوسرەی لەخۆگرت، کە بە بەرەی نوسرە ناسرابوو و سەربە ئه‌لقاعیدە بوون.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەقەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.
له شوباتی 2014 ئەلقاعیدە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ داعش پچڕاند، لەدوای ئەوەی پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان بەرەی نوسرە و داعش روویدا.
له حوزەیرانی 2014 لەیەکێک لە هێرشە گەورەکانی داعشدا، ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی مووسڵ و تکریتی کرد.