وەزیری بەرگری عێراق: كهمپی هۆل نیگەرانییەکی زۆری بۆ حکومەتی عێراق دروستکردووە

K24 – هەولێر:
سابت محەممەد سەعید وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، کەمپی هۆل بووەتە مۆڵگەیەک بۆ چەکدارانی داعش و نیگەرانییەکی زۆری بۆ حکومەتی عێراق دروست کردووە.
ئاشکراشی کرد، پێویستە وڵاتان هاووڵاتییانی خۆیان لە کەمپی هۆل بگەڕێننەوە و کەمپەکەش دابخرێت.
جەختیشی کردەوە رێگەنادەن چەک لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەوڵەت بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، سەروەری عێراق هێڵی سوورە، پێویستە دۆسیەی بۆردوومانەکانی تورکیا لە عێراق، بە شێوەیەکی سیاسی چارەسەربکرێت.
کەمپی هۆل، دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، کەمپەکە لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر دایە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پاسەوان و بەڕێوەبەری کاروباری ئەمنی کەمپەکەن. ئەو کەمپە تایبەتە بە خێزان و کەسوکاری چەکدارەکانی داعش، بەگوێرەی ئامارەکان زیاتر لە 50 ههزار كهسی سهر به داعشی تێدایە و نیوەی دانیشتووانی کەمپە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمترە و زۆربەشیان عێراقین.
کەمپی هۆل بە مەترسی بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش لە قەڵەم دهدرا، چەند جارێکیش پشێوی لێکەوتووەتەوە، بۆیە بە فەرمی داوا لە وڵاتان کراوە هاووڵاتییانیان لەو کەمپە ببەنەوە وڵاتەکانیان.