یەكەمەكانی زانكۆ خۆپێشاندان دەكەن

K24 - ھەولێر
ژمارەیەك لە قوتابییە یەكەمەكانی زانكۆكان كە تا ئێستا لە دامودەزگاكانی حكوومەت و زانكۆكان دانەمەزراون، لە گردبوونەوەیەكیاندا لە ھەولێر ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و داوا لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەن كە كار بۆ دامەزراندنیان بكەن.
لە ساڵانی رابردوودا قوتابیە یەكەمەكان وەك موعید لە زانكۆكانیان دادەمەزران، بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە لەم دووساڵەی دوایدا نەتوانراوە ئەو قوتابیانە لە زانكۆكان دابمەزرێندرێن ئەمەش نیگەرانی لێكەوتوەتەوە.