رێژه‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان زیادیكردووه

K24 - سلێمانی

بەگوێرەى ئامارێک لە هەرێمى کوردستان و بە تایبەت لە پارێزگاى سلێمانى، لە ماوەى 10 ساڵى رابردوو رێژەى جیابوونەوەى هاوسەرگیرى بە رێژەى لەسەدا 132 و واتە زیاتر لە دوو هێندە زیادىکردووە.

سانیە ئافرەتێکی تەمەن 24 ساڵە و لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، دەڵێ: "زۆربەى هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ لێک تێنەگشتنى نێوان هاوسەران".

بەپێى ئامارێکى رێکخراوى هاریکارى یاسایی ژنان لە ساڵى 2021 چوارهەزار و 867 هاوسەر لێک جیا بوونەتەوە بۆ ساڵى 2022 ئەو ژمارەیە زیادیکردووە بۆ پێنج هەزارو 533 حاڵەت، بە جۆرێک ئێستا لە دادگاکان لە هەر چوار پڕۆسەیەکى هاوسەرگیرى یەکێکیان جیا دەبنەوە.

شاڵاو ئەبوبەکر، پارێزەر لە شاری سلێمانی بە کوردستان24ی گوت: "هۆکارى سەرەکى جیابوونەوەی هاوسەران دەگەڕێتەوە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کێشەکان کە پەیوەندى بە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئەو پەیوەندیانەى کە دروست دەبن پەیوەندى ناشەرعى، هەروەها تەمەن رۆلێ هەیە کە خەڵکانێکى زۆر ئەمڕۆ لە تەمەنى خوار 18 ساڵ هاوسەرگیری دەکەن، لەم تەمەنە لە مانا و گرنگى هاوسەرگیری تێنەگەشتون دواى شەش مانگ و ساڵێک کە لە بەرپرسیارێتى هاوسەرگیرى تێدەگەن ناچار بە جیابوونەوە دەبن".

Fly Erbil Advertisment