لە مانگی رابردوودا عێراق چوارەم هاوردەکاری تورکیا بووە

K24 - هەولێر
دەستەی ئاماری تورکیا رایگەیاند، لە مانگی ئایاری رابردوودا عێراق لە ریزبەندی چوارەمی هاوردەکارانی بووە، هەروەها هەناردەی وڵاتەکەی بەرێژەی سەدا 14.4 و هاوردەش بەرێژەی سەدا 15.5 زیادیان کردووە.
لە داتاکانی دەستەکەدا هاتووە، هەناردەی تورکیا لە مانگی ئایاردا 21 ملیار و 659 ملیۆن دۆلار بووە. لە بەرامبەردا، بە قەبارەی 34 ملیار و 186 ملیۆن دۆلار کاڵایان هاوردە کردووە.
بە گوێرەی داتاکان، عێراق لە ریزبەندی چوارەمی وڵاتانی هاوردەکاری تورکیا بووە، کە بە درێژایی ئەو مانگە بە قەبارەی ملیارێک و 811 ملیۆن دۆلار کاڵای هاوردەکردووە.
هەروەها، ئەڵمانیا لە پلەی یەکەمی هاوردەکارانی تورکیایە، لە دوای ئەویش هەریەکە لە وڵاتانی ئەمەریکا و بەریتانیا لە پلەی دووەم و سێیەمدان.